ئه‌مرۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته كوێت و له‌لایه‌ن میر شێخ سه‌باح جابر سه‌باح و هاو پۆسته‌كه‌ی شێخ جابر موباره‌كه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا،به گوته‌ی گوته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق(رافد جبوری) ئه‌م سه‌ردانه‌ی عه‌بادی تایبه‌ته به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی وئابووری وكاریگه‌ری ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش كه رێكخراوی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یانه،سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش باس له كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كانی كوێت ده‌كه‌ن له باشووری عێراق بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بونیات نانه‌وه‌ی عێراق له‌و شوێنانه‌ی تازه ئازاد كراون له ده‌ست رێكخراوی داعش