ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی گشتی پەسەند دەكا
سامان عەبدوڵا گوتی، لەو كۆبونەوەیەدا كە تایبەت كراوە بە تاوتوێ كردنی پرۆژە یاسای بودجەو بەوردی تێبینی و كەموكوڕی و كێشەكانی ناو پرۆژەكە، هەوڵ دەدرێ رێگە چارەسەر بۆ بەرەبەستەكانی بەردەم پەسەندكردنی بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی رەوانەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بكرێ بە مەبەستی پەسەندكردنی.
ئاماژەیبەوەشدا، چاوەڕوان دەكرێ ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاساكە پەسەند بكا، هەروەها تاوتوێی كەمبونەوەی نرخی نەوتیش دەكرێ لەبازاڕی دنیادا.
