جێگری سه‌رۆكی ئیمارات حاكمی دوبه‌ی( محه‌مه‌د بن راشد ئال مه‌كتوم )پشبینی ئه‌وه‌ له‌ عێراقی ده‌كرێت كه‌ لێبوورده‌بێت

جێگری سه‌رۆكی ئیمارات حاكمی دوبه‌ی( محه‌مه‌د بن راشد ئال مه‌كتوم )پشبینی ئه‌وه‌ له‌ عێراقی ده‌كرێت كه‌ لێبوورده‌بێت
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی دا بۆ ئیمارات و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئیمارات و حاكمی دوبه‌ی شێخ محه‌مه‌د بن راشد ئال مه‌كتوم شێخ ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ به‌نیازی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانن له‌گه‌ڵ عێراق و خوازیارن عێراق له‌و شه‌رو نه‌هامه‌تیانه‌ ده‌ربازبێت كه‌ پێدا تێده‌په‌رێت وه‌گوتیشی: ئێمه هاوبه‌شی پێكردنی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ سه‌رده‌میانه‌یه‌ به‌ لێبوورده‌یی و وه‌لانانی تووندو تیژی ده‌زانین جێبه‌جێ ده‌بێت،هه‌روه‌هاعه‌بادیش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ویدا له‌گه‌ڵ ئال مه‌كتوم گوتی:ئومێده‌وارین په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانمان به‌ره‌و پته‌وی و باشی به‌رین له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئیمارات له‌خۆ بگرێت و هاوكاریه‌ سه‌ربازی وئابووری و بازرگانییه‌كانمان ببێته‌ هۆی سوودی هاوبه‌شی هه‌ردوولا وه‌له‌ كۆتاییدا سوپاسی پێشوازی به‌رپرسانی ئیماراتی كرد له‌ خۆی و یاوه‌رانی .
Top