لەموسڵ 22 تیرۆریستی داعش لەلایەن نەناسراوانەوە دەكوژرێن
سەعید مەموزینی رایگەیاند، شەوی رابردوو لە چەند شوێنێكی جیا جیای شاری موسڵ نەناسراوان دەسترێژی گوللە لە تیرۆریستانی داعش دەكەن و ژمارەیەكیان لێ كوژراوە.
راشیگەیاند، بەپێی زانیاریەكان بە هۆی ئەو دەسترێژكردنە 22 تیرۆریست كوژران و لاشەكانیان رەوانەی پزیشكی دادوەری لە موسڵ كراوە، هاوكات زیاتر لە 17ی چەكداری دیكەش بە شێوەی جیا جیا بریندار بوونەو كە بڕینی بەشێكیان سەختە.
ئاماژەیبەوەشدا، ماوەیەكە خەڵكێكی زۆر لەدژی تیرۆریستانی داعش هەستاوەنەتەوە بە تایبەتیش لەلایەن عەشیرەتە ناسراوەكانی ئەو سنورە رۆژانە شەڕو پێكدادان لەنێوانیان دروست دەبێ، هۆكاری سەرەكیش داوای هاوكاری دارایی و سەرانە لەعەشیرەتەكان دەكەن و داوا دەكەن كوڕەكانیان چەك هەڵبگرن، بەڵام ئەوانیش رەتی دەكەنەوە.
