داعش به‌ندینخانه‌ی بادوشی ته‌قانده‌وه‌ و 211 چه‌كداری خۆشی له‌ سێداره‌دا

داعش به‌ندینخانه‌ی بادوشی ته‌قانده‌وه‌ و 211 چه‌كداری خۆشی له‌ سێداره‌دا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه‌ چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش به‌رده‌وامن له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وت و باره‌گاكانی حكومی ، هه‌ر دوێنێش تیرۆریستانی داعش ته‌واوی به‌ندینخانه‌ی بادوشیان له‌ باكووری رۆژئاوای شاری موسڵ ته‌قانده‌وه‌ ، كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌شێكی ئه‌و به‌ندینخانه‌یان ته‌قاندبۆوه‌ .

ته‌قاندنه‌وه‌كه‌ش به‌هۆی بۆمبرێژكردنی هۆڵه‌كانی به‌ندكراوانی قورس و سووك و ئیداره‌ی به‌ندینخانه‌كه‌ بوو .

هه‌ر له‌ به‌رده‌وامی تاوانه‌كانی چه‌كدارانی داعش ، له‌ سێداره‌دانی نزیكه‌ی 211 چه‌كداری سه‌ر به‌ رێكخراوی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ، كه‌ تۆمه‌تباركراون به‌وه‌ی خیانه‌تیان كردووه‌و كاری سیخورییان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه‌ و چه‌كیان له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ فرێداوه‌ و كشاونه‌ته‌وه‌، ئه‌م چه‌كدارانه‌ش زیاتر عێراقیین و به‌شێكیشیان بیانیین و له‌ ره‌گه‌زی عه‌ره‌بن .
Top