جبووری سه‌ردانی تاران و ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات

جبووری سه‌ردانی تاران و ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات
وه‌حده‌ جومه‌یلی، راوێژكاری سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كاروباری ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، به‌ ئامانجی وه‌ستاندنی ده‌ستتێوه‌ردانی هه‌رێمایه‌تی له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا له‌ بیست و دووى ئه‌م مانگه‌ سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی ئێران ده‌كات و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌

پاشان به‌ هه‌مان ئامانج سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ده‌كات، هاوكات داواش له‌ هه‌ردوو وڵات ده‌كات هاوكاری عێراق بكه‌ن له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردن و كۆتاییهێنان به‌و ته‌نگژانه‌ی رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌. سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق رۆڵی باشیان گێڕاوه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش، كه‌ بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ناوچه‌كه‌و جیهان به‌گشتی.
Top