وەزارەتی دەرەوەی عێراق رەتیدەکاتەوە پاسپۆرتی دیپلۆماسییان پووچەڵکردبێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هیچ بڕیارێكی لەبارەی پووچەڵكردنەوەی چوار هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسیی بەرپرسانی باڵای عێراقی دەرنەكردووە، هەر هەواڵێكیش لەمبارەوە بڵاوبووەتەوە بێ بنەمایە".
ئەمە لەكاتێكدایە چەند دەزگایەكی راگەیاندنی نێوخۆی عێراق هەواڵی پووچەڵكردنەوەی چوار هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسییان بڵاوكردەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە كردبوو، كە ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی نوێی عێراق بۆ سنوورداركردنی دەسەڵات و ئیمتیازاتی بەرپرسانی نزیك لە نووری مالیكییەوە دێت.
پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە پێچەوانەی پاسپۆرتی ئاسایی، پارێزبەندیی یاسایی (حصانة)ـی بۆ هەڵگرەکەی دابیندەكات لە دژی هەر رێوشوێنێكی ئەمنی و ئەو پاسپۆرتە زۆرتر تایبەتە بە بەرپرسانی باڵای حكومەت و ئەندامانی پەرلەمان.
رووداو
