له‌دوای دابڕان له‌ساڵی 1991وه‌ جارێكی كه‌ سعودیه‌ باڵیۆزخانه‌ی له‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌

له‌دوای دابڕان له‌ساڵی 1991وه‌ جارێكی كه‌ سعودیه‌ باڵیۆزخانه‌ی له‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌
تیمێكی ته‌كنیكی سعودی به‌م زووانه‌ ده‌نێردرێ بۆ عێراق بۆ ده‌ستنیشان كردنی شوێنی باڵوێزخانه‌ و ئاماده‌باشی بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنێكی گونجاو له‌ ناوچه‌ی سه‌وز ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ به‌رچاوانه‌ دێ كه‌ له‌نێوان ده‌سته‌ڵات درانی عێراق و سعودیه‌ دا له‌م دواییه‌دا هاته‌ ئاراوه‌ به‌تایبه‌تیش له‌دوای دیداره‌كه‌ی هه‌ردوو سه‌رك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ میر( سعود فه‌یسه‌ڵ) له‌ برۆكسل،جێگه‌ی باسه‌ تیمه‌ سعودیه‌ ده‌ستنیشان كراوه‌كه‌ به‌م زووانه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.
Top