واشنتۆن: بوونى ئێران له عێراق كێشه‌ى زۆر ده‌خوڵقێنێت
كۆڕك گوتى: ئه‌وه‌ى ئێستا به بوونى میلیشیاكانى ئێران له عێراق ده‌بینرێت، كێشه‌ى زۆرى له عێراق دروستكردووه به تایبه‌تیش بۆ حكومه‌ت و سیستانى، چونكه له ماوه‌كانى پێشووتر گه‌وره مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق بوونى هه‌ر میلیشیاییهكى چه‌كدارى شیعه له ده‌ره‌وه‌ى ههیكلى ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت له عێراق ره‌تكرده‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ناو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، حكومه‌تى عێراق پابه‌ندبوونى خۆى له به‌رده‌م شێست وڵاتى ئه‌ندام له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش دووپاتكرده‌وه له‌وه‌ى هه‌موو گروپه چه‌كداره‌كان له ژێر هه‌یكه‌لى ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت چه‌كیان هه‌ڵگرتووه. ناوبراو راشیگه‌یاند، ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌وڵنادات ده‌ست له‌باره‌ى فرێنى فرۆكه‌كانى ئێران له‌سه‌ر ئاسمانى عێراق وه‌ربدات، چونكه ئه‌و پرسهییه پرسێكى ناوخۆییه و بۆ حكومه‌تى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
