عیراق له پله‌ی یه‌كه‌مدایه
به‌پێ ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه كه تۆڕی بی بی سی و كینگ كۆلێج به هاوبه‌شی ئه‌نجامیانداوه و ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه رۆژنامه‌ی گاردیان ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی رابردوودا، گروپه جیهادییه‌كان زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سیان كوشتووه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه عیراق له پله‌ی یه‌كه‌می كوشتوبڕ و خوێنڕشتنه له جیهان و دواتریش نه‌یجیریا و ئه‌فغانستان و سوریا له پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می خوێناوی ترین وڵاتی جیهاندا هاتوون.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه رۆژانه له جیهاندا 168 كه‌س ده‌كوژێن و یه‌مه‌ن و سۆماڵیش ئه‌و دوو وڵاته‌ن كه رێژه‌كه تیایاندا زیادی كردووه و راسته‌وخۆ هاتوونه‌ته پله‌كانی پێنج و شه‌شه‌م بۆ كوشتار و خوێنڕێژی له جیهاندا.
خه‌ندان
