ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى بۆمبرێژكراو له‌ باكوورى شارى رومادى ته‌قییه‌وه‌

ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى بۆمبرێژكراو له‌ باكوورى شارى رومادى ته‌قییه‌وه‌
به‌پێى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار، ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى بۆمبرێژكراو كه‌ كه‌سێكى خۆكوژ لێیده‌خورى به‌ سه‌ربازگه‌ییه‌كى پشكنینى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ باكوورى شارى رومادى له‌ ناوه‌ندى ئه‌و پارێزگاییه‌ ته‌قییه‌وه‌.

فه‌رماده‌یى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار لیوا روكن قاسم موحه‌مه‌دى ئاشكرایكرد، ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى بۆمبرێژكراو له‌ جۆرى هه‌مه‌ڕ كه‌ كه‌سێ:ى خۆكوژ لێیده‌خورى به‌ سه‌ربازگه‌ییه‌كى پشكنینى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ باكوورى رومادى ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا شه‌ش له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژران و برینداربوون.

موحمه‌دى زیاتر روونیكرده‌وه‌، كه‌سێكى خۆكوژ به‌ ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى بۆمبرێژكراو له‌ جۆرى هه‌مه‌ڕ به‌ خاڵێكى پكشنینى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر پردى رووبارى فورات له‌ باكوورى رومادى ته‌قانده‌وه‌ و به‌و هۆییه‌وه‌ دوو له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژران و چوارى دیكه‌ش برینداربوون.فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه‌و دواتر كوژراو برینداره‌كان گواسترانه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ و پاشان پشتیوانى سه‌ربازى زیاتر گه‌یشته‌ شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپه‌رچى هه‌ر هێرشێك بدرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر چه‌كدارانى داعش هه‌وڵیاندا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامیبده‌ن.
Top