ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى بۆمبرێژكراو له باكوورى شارى رومادى ته‌قییه‌وه
فهرمادهیى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار لیوا روكن قاسم موحه‌مه‌دى ئاشكرایكرد، ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى بۆمبرێژكراو له جۆرى هه‌مه‌ڕ كه كه‌سێ:ى خۆكوژ لێیدهخورى به سهربازگهییهكى پشكنینى هێزه ئه‌منییه‌كان له باكوورى رومادى ته‌قییه‌وه و له ئاكامدا شه‌ش له هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران و برینداربوون.
موحمهدى زیاتر روونیكرده‌وه، كه‌سێكى خۆكوژ به ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى بۆمبرێژكراو له جۆرى هه‌مه‌ڕ به خاڵێكى پكشنینى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر پردى رووبار‌ى فورات له باكوورى رومادى ته‌قانده‌وه و به‌و هۆییه‌وه دوو له هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران و چوارى دیكه‌ش برینداربوون.فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه‌و دواتر كوژراو برینداره‌كان گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه و پاشان پشتیوانى سه‌ربازى زیاتر گه‌یشته شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپه‌رچى هه‌ر هێرشێك بدرێته‌وه ئه‌گه‌ر چه‌كدارانى داعش هه‌وڵیاندا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ئه‌نجامیبده‌ن.
