ئیبراهیم جەعفەری: چەك لە چەند وڵاتێكی كەنداوەوە گەیشتووەتە عێراق

 ئیبراهیم جەعفەری: چەك لە چەند وڵاتێكی كەنداوەوە گەیشتووەتە عێراق
وەزیری دەرەوەی عێراق، كە ئیستا بە سەردانێكی فەرمی لە ئێرانە رایگەیاند، چەند وڵاتێكی كەنداو لە رێگەی پێشكەشكردنی چەك و تەقەمەنییەوە هاوكاریی عێراقیان كردووەو چەكەكانیشیان گەیشتووەتە عێراق.

ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی كۆنگرەیەكی هاوبەش لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، گوتی: "ژمارەیەك لە وڵاتانی كەنداو لە رێگەی پێشكەشكردنی چەك و تەقەمەنییەوە هاوكاریی عێراقیان كردووەو یەكەم بەشی ئەو چەكانەش گەیشتوونەتە عێراق".

گوتیشی: "پرسی چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش و هاوكارییەكانی ئێران بۆ عێراق تەوەرێكی گرنگی سەردانەكەمانە بۆ ئەم وڵاتە".

هەر لەمیانی كۆنگرەكەدا وەزیری دەرەوەی ئێران، گوتی: "ئێران هەمیشە پاڵپشتی عێراق و گەلەكەی دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەكدارە تووندئاژۆكان".

ئێوارەی یەكشەممە 7-12-2014 ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری عەرەبی و ئەفریقی پێشوازی لێكرا.











رووداو
Top