زیاده‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌مشێوه‌یه خه‌رج ده‌كرێت
ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه گه‌ر حكومه‌ت 2 ترلیۆن و 500 ملیار دینار بخاته ناو بودجه‌ی 2015ـوه، ئه‌وا زیاده‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌كرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه پرۆسه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه دواده‌كه‌وێت.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر لیستی كوردستانی به ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی راگه‌یاند كه زیاده‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه له ساڵی 2013-دا بڕیاری له‌سه‌ر درا بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی 2014ـدا واته له 1-1-2014 بۆ فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2014 په‌سه‌ند نه‌كرا، بڕیاره‌كه‌یش جێبه‌جێ نه‌كراوه.
نه‌جیبه نه‌جیب وتی: "گه‌ر له بودجه‌ی ساڵی 2015ـدا حكومه‌تی عیراق بڕی 2 ترلیۆن و 500 ملیار بخاته ناو بودجه‌ی 2015ـوه، ئه‌وكات ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت".
وتیشی: "فه‌رمانبه‌رانیش له پله‌ی 10ـوه تاكو پله‌ی چوار له‌و بریاڕه سوودمه‌ند ده‌بن"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌یتوانی ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بكات، پرۆسه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه دواده‌كه‌وێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راشیگه‌یاند كه تا ئێستا بودجه‌ی 2015 له‌لای حكومه‌ت و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه كه لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی گشتی هه‌موو وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت پێكهێنراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر خه‌رجیی هه‌ن پێویست نین بمێنن، هه‌ر كاتێكیش بودجه په‌سه‌ند كرا و هاته په‌رله‌مان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له پشوودایه، تاكو 1-1- 2015 په‌سه‌ندی ناكات.
روونیشیكرده‌وه كه رێككه‌وتنێك له نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌ماندا هه‌یه كه ئه‌گه‌ر بودجه بگاته په‌رله‌مان، ئه‌وا په‌رله‌مان دانیشتنی نائاسایی بكات و بودجه‌ی ساڵی 2015 په‌سه‌ند بكات.
