لێدوانی عەبادی و نێچیرڤان بارزانی

 لێدوانی عەبادی و نێچیرڤان بارزانی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغداو لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی بەوردی باسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان کردووەو هەرلایەکیان پەیامی خۆی گەیاندووەتە شاندی بەرامبەر.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کە عەبادی گوتوویەتی "بەرژەوەندی عێراق لە سەرووی هەموومانەوەیەو دەبێت چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و دادپەروەری و ویژدان بێت".

هەروەها گوتوویەتی: "مەرج نییە هەموو کێشەکان بە یەکجار چارەسەر ببن".

لەو دیدارەدا حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی باسی مەترسییەکانی داعشیان لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان کردووەو عەبادی ئاماژەی بەوەداوە "هەڕەشەکانی داعش وامان لێدەکات رێکبکەوین".

هەر بەپێی ئەو راگەیێندراوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە عەبادی گوتووە: "هەنگاوەکانتان هاندەرن بۆ هەموو عێراقییەکان". گوتووشیەتی "داعش تەحەددایەکی ئابوورییە و هەڕەشەی داعش شەڕی هەموومانەو تەنیا بیر لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان ناکەینەوە".

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی بە عەبادی گووتووە، کە پشتیوانی لە ستراتیژێکی روون دەکەن لەرێگای دیداری بەردەوام.









رووداو
Top