بەریتانییەک لە بێجی خۆی تەقاندەوە
ئەبو هاجەری بەریتانی، لە شارۆچکەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین، بە 1800 کیلۆگرامەوە خۆی تەقاندەوە و زیانێكی زۆری بە شارۆچکەکە گەیاندووە.
ئەم چەكدارە بە رەگەز بەریتانییەی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، خۆی بە هێزەكانی ئاسایش تەقاندووەتەوە و لە ئەنجام دا هەشت پۆلیسی كوشتووە.
ئەبو هاجەری بەریتانی وێنەیەكی لە ئەكاونتەكانی داعش بڵاوكراوەتەوە، كە رووخساری بەتەواوەتی دەرناخات، بەهۆی ئەوەی ماسكی لەسەرە.
رۆژنامەی دەیلی مەیل لەمبارەیەوە نووسیویەتی، ئەمە جاری دووەمە، كە كەسێكی بە رەگەز بەریتانی سەر بە رێكخراوی داعش كردەوەی خۆكوژی ئەنجامدەدات و پێش ئەویش عەبدولواحید مەجید ئەلبەریتانی، لە سووریا خۆی تەقاندەوە.
رووداو
