دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 1690 كه‌س ده‌ركرد
سه‌رۆكی دادگای ناوه‌ندی عێراق دادوه‌ر ماجد ئه‌عه‌ره‌جی لێكۆڵینه‌وه‌ی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، فه‌رمانی بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌دو شه‌ست كه‌سی به ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانیان له تاوانی كوشتنی هه‌زارو حه‌وت سه‌د قوتابییه‌كه‌ی نێو بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر ده‌ركردووه كه له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا له‌لایه‌ن چه‌كدارنی داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئهعهرجی روونیشی كرده‌وه، گومان ده‌كرێت ئه‌و سه‌دو شه‌ست كه‌سه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان له كوشتنی ئه‌و قوتابییانه دا هه‌بیت. شایه‌نى باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، پاش رووداوه‌كانی مانگی ده‌ى ی حوزه‌یرانی رابردوو هه‌تا ئێستا دووهه‌زارو چوارسه‌دو حه‌فتا كه‌س له پارێزگاكانی نێوه‌ڕاست و باشوور بێ سه‌روشوێن بووه.
