عەبادی سەردانی کەرکووک دەکات

 عەبادی سەردانی کەرکووک دەکات
پەرلەمانتاری عێراق لە پارێزگای کەرکووک(خالید ئەلمەفرەجی) ئاشکرای کرد کە، بەم نزیکانە سەرۆکوەزیرانی عێراق(حەیدەر عەبادی) سەردانی کەرکووک دەکات و، لەگەڵ پەرلەمانتاران و بەرپرسە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایەدا کۆ دەبێتەوە، تا پلانێک بۆ ئازادکردنی پارێزگاکە لە چنگ داعش دابڕێژن.

(خالید ئەلمەفرەجی) گوتیشی، "پارێزگاکە بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە، بەرەیەک ئەو ناوچە عەرەبانەن کە دەکەونە دەورووبەرەوە و تیرۆریستانی داعش دەستیان بەسەردا گرتوون، بەرەکەی دیکەیش سەنتەری شارە کە، بە دەست هێزی پۆلیسی سەر بە وەزارەتی نێوخۆ و هێزەکانی پێشمەرگەوەن."

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، پارێزگاکە پێویستی بە پرۆسەیەکی سەربازیی فراوان هەیە، تا بە تەواوی لە چنگ داعش ڕزگار بکرێ، چونکە لە ڕووی ئابووری و سامانی نەوتەوە لە پارێزگاکانی دی جیاوازە و تایبەتمەندی خۆی هەیە.
Top