یەكێك لە دامەزرێنەرانی داعش كوژرا

 یەكێك لە دامەزرێنەرانی داعش كوژرا
یەكێك لە دیارترین دامەزرێنەرانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش)، لە كاتی گەڕانەوەی لە شارۆچكەی بەعاج بۆ ناو شاری مووسڵ كوژرا.

عسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند، یەكێك لە دامەزرێنەرانی رێكخراوی داعش كوژراوە. گوتیشی "ئەو كەسە ناوی (عومەر ئەلجەریس)ە و ناسراوە بە (ئەبو حەسەن ئەلجەزراوی) و هەڵگری ناسنامەی سعوودیە".

ئەو بەرپرسەی پارتی گوتی: "ئەو سەركردەی داعش، رۆژی 23ی تشرینی دووەمی 2014، لە كاتی گەڕانەوەی لە قەزای بەعاج (رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ)، بۆ نێو شارەكە، فڕۆكە جەنگییەكان سێ رۆكێتیان ئاراستەی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی كردووە و خۆی و چەند پاسەوانێكی كوژران".








رووداو
Top