مووسڵ.. داعش نزیكەی 80 كەسی لە بنەماڵەی وەزیری بەرگریی عێراق دەستگیر كردن

 مووسڵ.. داعش نزیكەی 80 كەسی لە بنەماڵەی وەزیری بەرگریی عێراق دەستگیر كردن
بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ دەڵێت، داعش نزیكەی 80كەسی لە بنەماڵەی وەزیری بەرگریی عێراق دەستگیر كردوون و بەرەو شوێنێكی نادیاری بردوون.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب)، بە KDP.INFO-ی راگەیاند، "زانیاریمان بە دەست گەییشتووە كە تیرۆریستانی داعش نزیكەی 60 كەسیان لە بنەماڵەی وەزیری بەرگریی عێراق (خالید عوبەیدی) لەناوچەی بەترا لە مووسڵ دەستگیر كردوون و بەرەو شوێنێكی نادیاریان بردوون".

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، بێجگە لەوانە، 18كەسی دیكەیان لە كەسوكارە نزیكەكانی كە كوڕە مام و كوڕە خاڵ و منداڵانی خوشكی دایكیان لە ناوچەی دندان لە لای راستی مووسڵ دەستگیر كردوون و تاوەكو ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.

ڕوونیشی كردەوە، لە گوندی كولات لە شنگالیش دەستیان بە دەستگیركردنی ئەندامانی عەشیرەتی جحێش كردووە، چونكە رەتیان كردووەتەوە هاوكاریی داعش بكەن.
Top