له شارۆچكه‌ی هیت 35 كه‌س كوژران كه 30یان چه‌كداری داعشن
كازم راشیگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوپا 75 بۆمبی چێنراو و سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه، هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان پێنج ناوچه‌یان له رۆژئاوای هیت و ناوچه‌یه‌كیان له رۆژهه‌ڵاتی رومادی كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار سه‌باح گهرحوت راگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئۆپه‌ڕاسیۆنی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان چوار خانوو رووخاوه كه یه‌كێكیان خانووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شارۆچكه‌ی هیت مه‌تلوب سه‌عیده.
هاوكات له‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌دا پێنج سڤیل كوژراوه كه ئافره‌تێك و دوو منداڵ له نێو كوژراوه‌كاندا بوونیان هه‌یه، هه‌روه‌ها 10 كه‌سی دیكه‌ی سڤیل بریندار بوونه.
