نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 10 هه‌زار كه‌س له عێراق كوژراون
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاماری توندوتیژییه‌كانی 10 مانگی ڕابردووی عێراقی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاشكرایكرد، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا، 10 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی عێراق، كوژراون و 20 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕێكخراوی (فیگن ئۆف هیومانیتی) به‌ریتانی له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له ساڵی 2013 دا؛ 17 هه‌زار و 958 كه‌س به هۆی كرده‌وه توندڕه‌وییه‌كانه‌وه له جیهان كوژراون، كه ئه‌مه‌ش 61 له سه‌دای له ژماره‌ی كوژراوانی ساڵی 2012 كه‌متره.
