موقته‌دا سه‌در په‌یكه‌ری ڕه‌وته‌كه‌ی ڕێكده‌خاته‌وه‌

موقته‌دا سه‌در په‌یكه‌ری ڕه‌وته‌كه‌ی ڕێكده‌خاته‌وه‌
(موقته‌دا سه‌در) ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌نوسراوێكدا ڕایگه‌یاند: بڕیارمانداوه‌ گۆڕانكاری له‌سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانی ڕه‌وته‌كه‌دا بكه‌ین. له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: گۆڕانكارییه‌كه‌ هه‌موو نوسینگه‌كان، سه‌ربازی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی وئیداری و حه‌وزه‌یی و داراییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

سه‌در به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌هۆكاری ئه‌و گۆڕانكارییه‌ بدات، له‌ نوسراوێكدا كه‌ واژۆ و مۆری خۆیی به‌سه‌ره‌وه‌یه باسی له‌ ورده‌كارییه‌كان كردووه.

به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌: دۆسیه‌ی حه‌وزه‌كان ده‌درێنه‌ ده‌ست هه‌ریه‌كه‌ له‌حازم ئه‌عره‌جی و عه‌لی محه‌مه‌دی.

هه‌روه‌ها ولید كریماویش ده‌كرێته‌ به‌رپرسی دۆسیه‌ی سیاسی فراكسیۆنی ئه‌حرار، جگه‌ له‌وه‌ش دۆسیه‌ی ئابوری ده‌درێته‌ ده‌ستی حه‌یده‌ر جابری و عه‌لی سه‌در.

هه‌ر به‌پێی نوسراوه‌كه‌ دۆسیه‌ سه‌ربازی ڕاده‌ستی ئه‌بودوعا عیساوی و جه‌لیل نوری ده‌كرێت، ڕۆشنبیری ومیدیاش ده‌درێته‌ سه‌ڵاح عوبه‌یدی و عه‌لی عه‌قیلی.
Top