بەغدا.. تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێل 36 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

 بەغدا.. تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێل 36 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
ئەمڕۆ دوو تەقینەوە بە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو گەڕەكەكانی مەشتەل و عامرییەیان لە بەغدا كردە ئامانج و بوونە هۆی كوژران و برینداربوونی 36 كەس.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەمبارەوە رایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوەیەك بە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو گەڕەكی مەشتەلی لە رۆژهەڵاتی بەغدا كردە ئامانج و بووە هۆی كوژرانی 7 كەس و برینداربوونی 22ی دیكە".

سەبارەت بە تەقینەوەی دووەم رایگەیاندووە، كە ئەویش هەر بە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بووە لە گەڕەكی عامریە لە رۆژئاوای بەغداو بووەتە هۆی كوژرانی 4 كەس و برینداربوونی 13ی دیكە.







رووداو
Top