عادل عەبدولمەهدی لە پەرلەمان باسی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکات
وەزیری نەوتی عێراق شەممەی رابردوو لە سەر پرسی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند: "ئێمە رازیبووین لەسەر كرانەوەی پرۆسەكە، ئەو هەنگاوانەی دەگیرێنەبەر تەنیا شتێكە هەردوولا لەسەری رێككەوتووین بۆ كرانەوەی پرۆسەكە، كاتێكیش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد دەكات، گفتوگۆی زۆرتر لە بارەی کێشەکانی نێوان هەردوولا دەکەین".
پێنجشەممەی رابردوو حكومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق، لەسەر پرسی نەوت رێككەوتن، بەپێی رێكەوتنەكەش، حكومەتی فیدراڵ بڕی 500 ملیۆن دۆلار دەداتە هەرێمی کوردستان، لەبەرامبەریشدا حكومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت دەخاتە ژێر ركێفی حكومەتی فیدراڵی.
رووداو
