ئیستراتیژیەتیك بۆ دامەزراندنی بێ كارەكان لەپەرلەمانی عێراق دانراوە

ئیستراتیژیەتیك بۆ دامەزراندنی بێ كارەكان لەپەرلەمانی عێراق دانراوە
ئەندامیكی كار وكاروباری كۆمەڵایەتی پلانی لیژنەكەی ئاشكرا دەكات ودەڵێت لیژنەكەمان بۆ دانانی ئیستراتیژیەتیك بۆ دابین كردنی كار بۆ بێ كارانی عێراق كار دەكات.

ئەندامی لیژنەی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەپەرلەمانی عێراق، عەرەفات كەرەم، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند:


ئێمە وەكو لیژنەی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی پلانیكی توكمەمان بۆ ئەوەی ئەوانەی بێ كاران بەتایبەت خاوەن برۆانامەكانی پەیمانگا وكۆلیژەكان داناوە كە ساڵانە رێژەیەك زۆر لەقوتابیان دەردەچن وزۆربەیان بێ كارن كار بكەین بۆ دامەزراندنیان لەدامودەزگاكانی حكومەت.


عەرەفات كەرەم، گوتی: لیژنەكەمان ئیستراتیژیەتیكی توكمەی داناوە بۆ ماوەی چوار ساڵ لەتەمەنی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بەڵام ئەو پلانە تا ئێستا بەتەواوتی پێك نەهاتووە تاوەكو سەرۆكی لیژنەكە دەست نیشان نەكرێت ودواتریش دەست بكرێت بەوكارە ودامەزراندنی ئەو گەنجانەی بێ كارن.
Top