لە سەعدییە داعش هێرشێكی چەكدارە شیعەكان تێك دەشكێنن

 لە سەعدییە داعش هێرشێكی چەكدارە شیعەكان تێك دەشكێنن
دوێنێ هێزەكانی سوپای عێراق و چەكدارە شیعەكان لە سنووری ناحیەی سەعدییە، هێرشیان كردە سەر تیرۆریستانی داعش و لە لایەن داعشەوە گورزێكی كوشندەیان بەركەوت و هێرشەكەیان تێك شكا.

بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی 70 لە جەلەولا لیوا (محەممەد قادر)، بە kdp.info-ی راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ هێزەكانی سوپای عێراق بە هاوكاریی چەكدارانی شیعە، هێرشیان كردە سەر چەكدارانی داعش لە گوندی عەساترەی سەر بە ناحیەی سەعدییە.
لیوا (محەممەد) گوتیشی، هەرچەندە هێزەكە لە سەرەتای هێرشەكەیان پێشڕەویی باشیان كردبوو، بەڵام دواتر تیرۆریستانی داعش رووبەڕوویان بوونەتەوە و هێرشەكەیان تێك شاندووە.
ڕوونیشی كردەوە كە، بە پێی زانیارییەكان لەو شەڕەدا ژمارەیەك لە هێزەكان و چەكدارە شیعەكان كوژراون و هەروەها كشاونەتەوە.
Top