هێزە عێراقییەكان گەمارۆی پاڵاوگەی بێجی تێكدەشكێنن
رائید جبووری، پارێزگاری سەڵاحەددین لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كەناڵی سكای نیوز، رۆژی شەممە 15ی تشرینی دووەمی 2014 رایگەیاند، كە هێزە عێراقییەكان رووبەرێكی فراوانیان لە بێجی بەرەو پاڵاوگەی بێجی كەوتووەتە ژێر دەست.
جبوری داوای لەو گەنجانەش كرد، كە توانای هەڵگرتنی چەكیان هەیە، پەیوەندی بە هێزەكانی گردبوونەوەی هێزە میللییەكان بكەن لە پارێزگاكە لە پێناوی پاراستنی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعش ئازادكراون.
سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراقیش دووپاتیدەكەنەوە، كە سوپای عێراق توانیویەتی شارۆچكەی بێجی ستراتیژی بە تەواوەتی بخەنەوە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان.
سەرچاوە ئەمنییەكان ئەوەش دەڵێن، كە بەهۆی بۆردوومانكردنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە یەكێك لە ناوچەكانی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین، 16 لە چەكداری داعش كوژراون، كە لە نێویاندا چەند سەركردەیەكی رێكخراوەكە بوونی هەیە.
هەروەها بەپێی سەرچاوە پزیشكی و ئەمنییەكان، بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە باكووری بەغدا، 17 كەس كوژران و 57ی دیكەش بریندار بوونە.
رووداو
