پەرلەمانی عێراق لیژنەی لێكۆڵینەوە لە فەرماندە سەربازییەكان پێكدەهێنێت
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ژمارە 29ی خۆیدا، كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، رەزامەندی نیشاندا بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە فەرماندە سەربازییەكان بەهۆی كۆنترۆڵكردنی مووسڵ لەلایەن داعش، كە بەهۆیەوە 10 هەزار كەس بوونە قوربانی.
لە دوای كۆنترۆڵكردنی مووسڵ لەلایەن داعشەوە، پەنجەی تۆمەتی كەمتەرخەمی بۆ ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی رادەكێشرا، لەوانە عەلی غێدان فەرماندی هێزە وشكانییەكانی عێراق، عەبود گەنبەر جێگری سوپا سالاری عێراق، مەهدی غەراوی، فەرماندەی كردە سەربازییەكانی نەینەوا.
لەدوای دەركردنی لە پۆستەكەی، مەهدی غەڕاوی لە دانیشتنێكدا ئاشكرایكرد فەرمانی راستەوخۆیان لە فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە پێگەیشتووە، كە بكشێنەوە و مەیدانی شەڕ جێبهێڵن.
رووداو
