کورد سەرۆکایەتی 5 لیژنەی پەرلەمانی عێراق وەردەگرێت
ئەمڕۆ 15/11/2014 کورد سەرۆکایەتی 5 لیژنەی وەرگرت، کە لیژنەی نەوت و وزە و لیژنەی فێرکردنی باڵا دراونەتە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و لیژنەی تەندروستی بەر پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتوون. بزووتنەوەی گۆڕانیش لیژنەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێدرا.
بەپێی زانیارییەکانیش ئەم دابەشکارییە تا دوو ساڵ بەردەوام دەبێت و پاش دوو ساڵەکە کورد ئەم لیژنانە وەدەگرێت: لیژنەی یاسایی و لیژنەی پەروەردە بەر پارتی دەکەون. لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەدرێنە یەکێتی. لیژنەی هەرێمەکان دەدرێتە بزووتنەوەی گۆڕان.
رووداو
