عه‌بادی 26 فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی لابرد
كه‌ناڵی "عیراقیه" له هه‌واڵێكی به‌په‌لیدا بڵاویكرده‌وه كه "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق فه‌رمانی به‌خشینی 26 فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی له پۆسته‌كانیان ده‌ركردووه".
پێشتر و له 10ی ئه‌م مانگه‌دا نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ رێگرتن له دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه مه‌ترسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر كه‌متر نییه.
له 7ی ئه‌م مانگه‌دا مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی داوایكرد هه‌موو سیماكانی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیدا له‌ناوببرێت.
خه‌ندان
