فڕۆكە جەنگییەكان مۆڵگەکانی داعش لە خەرابە ڕووت بۆردومان دەکەن

فڕۆكە جەنگییەكان مۆڵگەکانی داعش لە خەرابە ڕووت بۆردومان دەکەن
بە گووتەی سەرچاوەیەك لە هێزەکانی پێشمەرگە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان دەستیان بە بۆردومانی مۆڵگەکانی داعش لە میحوەری خەرابەڕووت سەر بەشارۆچكەی دووبز کردووە.

سەرچاوەیەك لە هێزەکانی پێشمەرگە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان دەستیان بە بۆردومانی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە نزیك گوندی خەرابەڕووتی سەر بەشارۆچكەی دووبز کردووە و ئامانجی خۆیان بەتەواوی پێكاوە و دوو مۆڵگەی تیرۆریستانیان بەتەواوی خاپۆریان كردووە و چەند ئۆتۆمبێلێكی چەکدارەکانی داعشیان سوتاندووە.

بە پێی زانیارییەکان تیرۆریستان كوژراو برینداریان زۆرە، بەڵام هەتا ئێستا زیانەكانیان نەزانراوە.


بە گووتەی ئەو سەرچاوەی هێزەکانی پێشمەرگە، لەو شەڕە دا چوار پێشمەرگە بە سووکی بریندا ر بوون هێزەكانی پێشمەرگە بەو پەڕی وەرەوە شەڕ لەگەڵ تیرۆریستانی داعش دەكات لەو سنورە و داعش لە پاشەكشێ و هەڵهاتندان.
Top