خۆپیشاندانیكی گەورە لە بەغدا دەستیپێكرد

خۆپیشاندانیكی گەورە لە بەغدا دەستیپێكرد
كەسوكاری قوتابیانی سپایكەر جارێکی دیکە خۆپێشاندانیان سازکرد و داوا دەکەن چارەنووسی کوڕەکانیان ڕوونبکرێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ ئەمڕۆ جارێکی دیکە كەسوكاری قوتابیانی سپایكەر كە لەلایەن داعشەوە بێ سەروشوێن كراون، لەگۆڕەپانی تەحریری بەغدا واتا ناوچەی باب ئەلشەرجی دەستیان بەخۆپیشاندان كرد و دەیانەوێت دووبارە بێنە ناو ناوچەی سەوزی بەغدا.

ماوەیەك لە مەوبەر کەسوکاری قوتابیانی سەربازگەی سپایکەرهێرشیان كردە سەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ویستییان بچنە نێو پەرلەمان.

بە گووتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، هێزە ئەمنییەكان رێوشیونیكی ئەمنی توندیان گرتۆتە بەر و لە ترسی هێرش بۆ سەر ناوچەی سەوز كە دەكەوێتە لایەنی كەرخی بەغدا، دوو پردی سەرەكی نێوان كەرخ و رەسافەیان گرتووە.

خۆپیشاندانەكە بەردوامە و خۆپێشاندەران سوورن لە سەر ئەوەی بەرپرسان ببینن و دەیانەوێت بەرەو ناوچەی سەوز بچن.
Top