وەزارەتی بەرگری عێراق: بەرپرسی ئەمنی داعش لە تەلەعفەر كوژرا
وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشكرایكردووە، فڕۆكەكانی سوپا سەربازگەیەكی چەكدارانی داعشیان لە قەزای بەعاج، (110 كیلۆمەتر لە رۆژئاوای موسڵ) بۆردوومانكردووە و لە ئەنجامی بۆردوومانەكەش ئەبو عەبدولرەحمان قەدۆ، بەرپرسی ئەمنی داعش لە تەلەعفەر و 20 چەكداری ئەو رێكخراوە لە رۆژئاوای شارەكە كوژراون.
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەكەی وەزارەتی بەرگری عێراق، 14 ئۆتۆمبێلی داعش، كە دۆشكایان لەسەربووە، بەهۆی بۆردوومانەكەوە تێكشكێندراون.
رووداو
