فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق کارگەیەکی دروستكردنی بۆمب وێراندەکەن

 فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق کارگەیەکی دروستكردنی بۆمب وێراندەکەن
وەزارەتی بەرگریی عێراق تێکشاندنی 8 ئۆتۆمبێلی سەربازیی چەکدارانی سەر بەرێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) لە سنووری شارۆچکەی شنگال رادەگەیێنێت.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و بە هەماهەنگی لەگەڵ فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی دژی بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی داعش لە گوندی سەکینای سەربە شارۆچکەی شنگال 20 چەکداری داعش کوژران، سەرەڕای تێکشاندنی 8 ئۆتۆمبێل و وێرانکردنی کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبی چێنراو و بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل لە نێو کارگەی کبریتی مشراق لە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ".

هاوكات محەممەد عەسکەری، راوێژکاری وەزارەتی بەرگری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "لە ئاکامی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق دژی چەکدارانی داعش لە ناوچەی سەعدیەی سەربە پارێزگای دیالە، نزیکەی 20 چەکدارای داعش کوژران و هەریەک لە (معاز ئەکرەم راوی، تاریق ئەحمەد وەهاب سەعداوی، منهەل کازم جومەیلی ناسراو بە ئەبو یەمامە و ئیبراهیم ئەکرەم تکی) کە بەڕەگەز یەمەنيیەو سەرکردەی دیاری رێکخراوی داعشن لە ناوچەکە لە نێو کوژراوەکاندان".








رووداو
Top