فەرماندەیەکی پۆلیس لە بێجی كوژرا
ئێوارەی رۆژی هەینی 7ـی تشرینی دووەمی 2014، تانكەرێكی پڕ لە تەقەمەنی، كە خۆكوژێك لێیدەخوڕی، لەگەڕەكی پیشەسازی بێجی خۆی بە هێزەكانی پۆلیسی ئیتحادی تەقاندەوە و لە ئەنجامدا فەیسەڵ مالیك ئەلزاملی و چەندین پۆلیسی دیكە كوژران و زەرەر و زیانێكی زۆر بەر ناوچەكە كەوت.
سوپای عێراق لە دوو هەفتەی رابردوو چەند ناوچەیەكی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین لەدەست چەكدارانی داعش دەرهێنایەوەو یەكێك لەو قەزایانە بێجی بوو، ئێستا سوپای عێراق لە هەوڵدایە هێڵی سەرەكی نێوان بێجی و تكریت كۆنتڕۆڵبكاتەوە.
رووداو
