له‌ ئه‌نبار سه‌دان كه‌سی هۆزی بونه‌مر له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ گه‌مارۆدراون

له‌ ئه‌نبار سه‌دان كه‌سی هۆزی بونه‌مر له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ گه‌مارۆدراون
یه‌كێك له‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاندووه‌، ماوه‌ی سێ‌ رۆژه‌ چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام ناسراو به‌ داعش به‌ سه‌دان ئه‌ندامی هۆزی سوننه‌ مه‌زهه‌بی بونه‌مر یان له‌ ناوچه‌كانی چوارده‌وره‌ی شاری رومادی گه‌مارۆداوه‌ و هه‌موو جۆره‌ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كیان لێ قه‌ده‌غه‌كردووه‌.

نه‌جم عه‌لیاوی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له‌ لێدوانێكدا بۆ ئانادۆڵو گوتی: "چه‌كدارانی رێكخراوی داعش به‌ سه‌دان كه‌سی هۆزی بونه‌مر یان له‌ ناوچه‌ی ئه‌زووییه‌ به‌ دیل گرتووه‌.

عه‌لیاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ نێو گه‌مارۆدراوه‌كان ئافره‌ت و منداڵ و په‌كه‌وته‌ هه‌یه‌ و ماوه‌ی سێ‌ رۆژه‌ هه‌موو جۆره‌ خۆراك و خواردنه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌كردوون.

سه‌رۆك هۆزه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌، چه‌كدارانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی گولله‌بارانكردنی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان كردووه‌ و بۆیه‌ داوایان له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی كردووه‌ به‌ په‌له‌ هێزی پشتیوانی بۆ شكاندنی گه‌مارۆكه‌ و رزگاركردنی سه‌دان دیله‌ گه‌مارۆدراوه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌نبار بكات.
Top