5 سه‌ركرده‌ى داعش له دیاله كوژران
وه‌ك كه‌ناڵه‌كه له‌سه‌ر زارى عه‌بدولئه‌میر زه‌یدى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى دیجله له پارێزگاى دیاله‌ى گواستووه‌ته‌وه، له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ند ئۆپه‌ڕاسیۆنى سه‌ربازى چڕیان دژى چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستی داعش له باكوورى قه‌زاى میقدادییه و مه‌نسوورییه له رۆژهه‌ڵاتى شارى باقووبه سه‌ر به‌و پارێزگایه ئه‌نجامداون كه تێدا پێنج سه‌ركرده‌ى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه كوژراون.
هه‌ر به‌پێى ئه‌وه‌ى زه‌یدى به كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى عێراقییه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئه‌و پێنج سه‌ركرده كوژراوه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، سیێانیان بیانین و دانه‌ییه‌كى به ڕه‌گه‌ز عه‌ربییه و دانه‌كه‌ى دیكه به ره‌گه‌ز عێراقییه.
