سوپای عێراق دامەزراوەیەكی كیمیاوی لە دەست داعش رزگاردەكات

 سوپای عێراق دامەزراوەیەكی كیمیاوی لە دەست داعش رزگاردەكات
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئەمڕۆ دامەزراوەی كیمیاوی موسەننایان لەسەر رێگای نێوان شاری روومادی و شارۆچكەی سامەرا لە دەستی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) رزگار كرد.

فەریق روكن عەبدولئەمیر شممەری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئەمڕۆ دامەزراوەی كیمیاوی موسەننایان لەسەر رێگای نێوان شاری روومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار و شارۆچكەی سامەرا لە دەستی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی رزگار كرد".

ئەمە لەكاتێكدایە چەكدارانی داعش لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی 2014 دەستیان بەسەر دامەزراوەی موسەننادا گرت، كە دامەزراوەیەكی كیمیاوی رژێمی حیزبی بەعسی پێشووی عێراق بوو و پاشماوەی چەكی كیمیاوی لەخۆدەگرێت و مەترسی هەبوو داعش لە هێرشەكانیدا بەكاریان بهێنێ.







رووداو
Top