سوپاى عێراق چه‌كدارانی داعشى له ده‌وروبه‌ری به‌غداى دوورخسته‌وه
به پێى ئاژانسى هه‌واڵى عه‌ڕه‌بییه شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له نێوان سوپاى عێراق و چه‌كدارانی داعش له نزیك پردى نێوان ناوچه‌ى جرف السه‌خر و پارێزگاى ئه‌نبار تاكو ئێستاش به‌رده‌وامه و سوپاى عێراق له ناوچه‌ى فازلییه و عامریه له به‌ره‌ى جه‌نگ له باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى شارى فه‌لوجه‌ش پاشه‌كشه‌یان به داعش كردووه.
به گووته‌ى محه‌ممه‌د ئه‌لغه‌ببان وه‌زیرى ناوخۆى عێراق هێزه‌كانى سوپاى ئه‌و وڵاته دوو مانگ له مه‌وبه‌ر پلانى ئه‌و هێرشه‌یان داڕشتبووه و هێزه‌كانى ئیئتیلافیش به‌شداریان له‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه دا نه‌كردوه.
شایه‌نى باسه داعش له زستانى ساڵى ڕابردوو شارى فه‌لوجه‌ى داگیر كردبووه و له هه‌فته‌كانى ڕابردووش‌دا به‌ره‌و ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و باشوورى به‌غدا پێشڕه‌وییان كرد.
به‌ڵام دوێنێ له ئه‌نجامى ئۆپه‌ڕاسیۆنى هێزه‌كانى ئاسمانى سوپاى عێراق؛ داعش ناچاربوون له ناوچه‌كانى نزیك به‌غدا به‌ره‌و فه‌لوجه پاشه‌كشه بكه‌ن.
