لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا وەزیرە كوردەكان و وەزیرە ئەمنیەكان سوێندیان خوارد
سەعات 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران , كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێكرد و تێیدا وەزیری كوردەكان متمانەیان پێدرا كە پێكهاتوون لە رۆژ نوری شاوەیس بۆ پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق و هۆشیار زێباری بۆ وەزارەتی دارایی و فریاد رەواندزی بۆ وەزارەتی رۆشنبیری و دەرباز محەمەد بۆ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و بەیان نوری بۆ وەزیری كاروباری ژنان و سامان عەبدوڵا وەزیری دەوڵەت.
هەروەها لەو كۆبوونەوەیەدا محەمەد سالم غەبان لە كوتلەی بەدر لەرێگەی بەدەستهێنانی 197 دەنگ وەك وەزیری ناوخۆی عیراق دیاری كرا و خالید عوبێدی لەهاوپەیمانی هێزە نیشتمانیەكانی سوونە لەرێگەی بەدەستهێنانی 173 دەنگ وەك وەزیری بەرگری دیاری كرا و هەروەها عادل فەهد شەرشاب لە لیستی دەوڵەتی قانون وەك وەزیری گەشتوگوزار دیاری كرا.
GK
