ڕەنگە ئەم دوانیوەڕۆیە وەزیرە کوردەکان سوێندی یاسایی بخۆن

 ڕەنگە ئەم دوانیوەڕۆیە وەزیرە کوردەکان سوێندی یاسایی بخۆن
جگە لە کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی، وەزیرە کوردەکان گەییشتوونەتە بەغدا و چاوەڕوان دەکرێت دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سوێندی یاسایی بخۆن.
ئەندامای پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی کۆمەڵی ئیسلامی (زانا رۆستایی) بە Kdp.infoی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ سەعات 1ی دوای نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و تێیدا هەندێک لە پەرلەمانتارە نوێیەکان سوێندی یاسایی دەخۆن و، هەروەها میوانداریی وەزیری دەرەوەی عێراقیش کراوە سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی عێراق و ئەو هاوپەیمانەتییە نێودەوڵەتییەی کراوە بۆ شەڕی تیرۆر لە عێراق و ئەو کۆنگرە جیهانیانەی ئەنجام دراون، ڕوون دەکاتەوە و وڵامی پرسیارەکانیش دەدرێتەوە."
(زانا رۆستایی) گوتی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سوێندخواردنی وەزیرەکان لە کارنامەی کۆبوونەوەدا نییە، بەڵام رەنگە ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە سوێندخواردنی وەزیرەکان ساز بدات، چونکە وەزیرە کوردەکان جگە لە کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی، ئەوانی دی لە بەغدان و ئەمڕۆیش کاندیدی ئەوان گەییشتووەتە بەغدا بۆ سوێندخواردن.
Top