لاوازی سوپای عێراق ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ داعش
ئه‌م قسه‌یه‌ی جۆن ئه‌لین ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و پلانه‌ی كه به‌نیازن هێزی پاسه‌وانی نیشتمانی له‌سه‌ر ئاستی لۆكال بۆ عه‌ره‌بی سونه‌ی عێراق پیكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه بتوانێت ناوچه‌كانی سونه له تیرۆریستان پاكبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م هیزه لۆكاڵه نیشتمانیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جۆرێكه له دووباره بونیادنانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌حوه، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌م هیزه كه پێی ده‌گوترێت هیزی پاسه‌وانی نیشتمانی سونه به ته‌نیا له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو عێراق بونیان نیه و سوپای عێراقیش ناتوانێت به فراوانی له ناوچه سونیه‌كان به‌شداری بكات له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ك شه‌ری تیرۆریستان بگۆرێت بۆ شه‌ری نێوان سونه و شیعه.
ئه‌وه‌ی تائێستا و له‌دوای هێرشه‌كانی ئاسمانی ئه‌مریكا به‌ده‌ست هاتوون ته‌نها ئه‌و سهكهوتنانهن كه له هه‌ندێك شوێن هیزی پێشمه‌رگه به‌ده‌ستی هێناون، له‌مباره‌وه ژه‌نراڵ جۆن ئه‌لین ئاماژه‌ی به گرتنه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری بووه، له به‌رامبه‌ردا جۆن ئه‌لین ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه له‌دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی پێشمه‌رگه تیرۆریستانی داعش تاكتیكی خۆیان گۆریووه.
سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئێستای عێراق ژه‌نرال ئه‌لین ئه‌وه‌ی راشكاوانه ئاماژه پێكردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان زۆر نیگه‌رانن له ره‌وشی ئێستای عێراق ، بۆیه ئه‌مریكا ناچار بوو فرۆكه‌ی ئه‌پاچی به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه داگیر بكرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و شه‌ری تیرۆریستاین داعش، ژه‌نراڵ مارتین دیمبسی له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ی بی سی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تیرۆریستانی داعش ته‌نها 20-25 كیلۆمه‌تر له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دووربوون و له‌و كاته‌شدا تیرۆریستان ده‌ستیان به‌سه‌ر فیرقه‌یه‌كی سوپای عێراق گرتبوو بۆیه زۆر به خێرای به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌هاتن به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مریكا نه‌یانهێشت فرۆكه‌خانه‌كه بگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیێویستمان به فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداد بوو.
