مالیكی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ره‌فتار ده‌كات و لایه‌نگرانی سه‌رخی داوای له‌سێداره‌دانی ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین سه‌ردانی مه‌یدانی كردووه بۆ هه‌ریه‌ك له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ، دوێنی سه‌ردانی شاری (كوت)ی كردووه ، له‌م شاره‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خۆجێی شاره‌كه و سه‌رۆك ئه‌و ناوچه‌یه كۆبۆته‌وه و له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا به هه‌مان ئه‌و زمانه قسه‌ی كردووه كه پێشتر وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران قسه‌ی پیكردووه، له‌مه‌شدا قسه‌ی له‌سه‌ر شیوازی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی بۆ لیدانی داعش كردووه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردۆته‌وه كه ئه‌و نایه‌وێت عیراق سه‌ری رمی گۆرانكارییه هه‌رێمیه‌كان بێت، به‌ڵكو ده‌بێت هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له چوارچیوه‌ی رێككه‌وتنه‌كان بیت، سه‌رباره‌ت به ئاینده‌ی عێراقیش نوری مالیكی جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه یان نابێت عێراق هه‌بێت یان ده‌بێت یه‌كپارچه بێت.
چاودیرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی مالیكی له‌م كاته‌دا كه سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ ده‌ستبه‌كاره، وه‌ك تیكه‌ڵاوكردن و خۆتێ هه‌ڵقورتاندنه له پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و مه‌ترسی ئه‌وه‌یه هه‌مان هه‌ڵه‌ی رابردوو بڵاو ده‌كاته‌وه، هاوكاتی ئه‌م سه‌ردانانه‌ی مالیكی بۆ شاره‌كان لایه‌نگرانی مه‌رجعیه‌تی ئایه‌وڵا مه‌حمود سه‌رخی خۆپیشاندانێكیان له‌ناوچه‌ی سه‌وز دژی مالیكی ریكخستووه له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی له‌ماوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیدا دژی مه‌رجه‌كان و ده‌رچوونی له فه‌توای مه‌رجه‌عیه‌ت سازكردووه و داوایان كردووه ده‌بێت مالیكی له‌سێداره بدرێت و پاشان خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بلاوه‌ی پیكراوه.
