وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا : با عێراق سوود له ئه‌زموونی ریفراندۆمی سكۆتله‌ندا وه‌ربگرێت
ئه‌م ئاماژه‌یه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ته سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق وه‌ك خۆی تێبگه‌ن، مانای ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا ده‌یه‌وێت عێراق به یه‌كگرتوویی بمێنیته‌وه، ئه‌وا نه‌ك هه‌ر ده‌بێت كێشه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ كورد و سونه چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵكو ده‌بێت به‌غدا ده‌سه‌لاتی زیاتر بدات به هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها به عه‌ره‌بی سونه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌یان له عێراقدا به باشتر بزانن، نه‌ك وه‌ك ئێستا كه عه‌ره‌بی سونه تیرۆریستانی داعش له حكومه‌تی به‌غدا به باشتر ده‌زانن, ماوه‌ی زیاتر له 10 مانگیشه حكومه‌تی به‌غدا مووچه‌ی له كوردستان بریووه كه پێشتر دیكتاتۆره‌كانی عێراق ئه‌مه‌یان نه‌كردووه، ئه‌وا ئاسایشه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش به حكومه‌تی به‌غدا له دیكتاتۆر خراپتر سه‌یر بكات.
