ئه‌مرۆ ریكخراوی ئه‌مینستی ئه‌نته‌رناشاڵ كه ریكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیه بۆ چاودیری مافه‌كانی مرۆڤ له جیهاندا بڵاوی كرده‌وه كه له عێراقدا ملیشیا حكومرانی ده‌كات به‌شیوه‌یه‌كی ره‌هاش ملیشیایه‌كان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت و هه‌تا ئێستاش حكومه‌تی حه‌یده‌ر عیبادی وه‌ڵامی بۆ ئه‌م راپۆرته نیه، به‌پێی ئه‌م راپۆرته كه ئه‌مرۆ له سایتی ئه‌مینستی ئه‌نته‌رناشناڵ بڵاو بۆته‌وه هاتووه : ملیشیاكانی شیعه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه چه‌كدار و پشتگیری ده‌كرێن خه‌ڵكی سیڤیلی سونه ده‌فڕێنن و پاشان ده‌یانكوژن، به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و ملیشیا شیعانه بكات ، له‌مه‌ش زیاتر راپۆرته ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئێستا ملیشیا حكومرانی عێراق ده‌كات و هیچ لیپرسینه‌وه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ملیشیانه ناكرێت ، ئه‌وه‌ی خستۆته روو له‌یه‌كدوو مانگی رابردوو هه‌تا ئێستا ئه‌و ملیشیانه‌ی شیعه چه‌ندین هێرشیان كردۆته سه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل له به‌غدا وتكریت و ناوچه‌كانی كه‌ركوك ، ئه‌م هێرشانه‌ش له تۆڵه‌ی ئه‌و هێراشانه بووه كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و شوێنانه ، لاشه‌ی ده‌یان له‌و فرینراوانه‌ش له‌ده‌وربه‌ری ئه‌و شارانه دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌موو شیان به‌شێوازی ئه‌نقه‌ست كوژارون