بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی داعش له سوریا و عێراق ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای 25 ده‌وڵه‌ت كۆده‌بێته‌وه
حه‌یده‌ر عیبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق كه له‌میانه‌ی سوێند خواردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له مانگی رابردوو ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه چیتر رێگه نادات ئه‌و شێوازه دژ به سونه پیاده بكرێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیووه وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی ریكخراوی نیوده‌وڵه‌تی چاودیری مافه‌كانی مرۆڤ بداته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و كارانه دریژه‌ی هه‌یه‌و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێستاش دریژه‌یان هه‌یه، ئه‌م راپۆرته‌ش له كاتێكدایه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژی دووشه‌مه رایگه‌یاند كه له میانه‌ی شه‌ڕو پیكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی شیعه له پارێزگای رومادی زیاتر له 180 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ره‌وشی سوریا و عێراق له بارێكی خراپدایه و تیرۆریستانی داعش له پێشره‌ویدان، هه‌ر بۆیه باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای 25 ده‌وڵه‌ت كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پلانێك دابنێن چۆن پێشره‌وییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له عێراق و سوریا رابگرن، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ك وه‌ك چاودیران ئاماژه‌یان پێكردووه ، گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌یه له‌دوای راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆریستانی داعش له مانگی رابردووه‌وه.
