فلیپ هۆلاند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ به‌غدا: كورد 10 ساڵی دیكه‌ چاوه‌رێ به‌غدا ناكات و ئۆباڵی شكست له‌ ئه‌ستۆی شیعه‌كانه‌

فلیپ هۆلاند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ به‌غدا: كورد 10 ساڵی دیكه‌ چاوه‌رێ به‌غدا ناكات و ئۆباڵی شكست له‌ ئه‌ستۆی شیعه‌كانه‌
رۆژنامه‌ی دیلی تلگرافی به‌ریتانی له‌ ژماره‌ی ئه‌مرۆدا بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌رێز فلیپ هۆلاند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ به‌غدا و پێش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عیبادی سه‌رۆك وه‌یرانی نوێی عێراق ئه‌نجامبدات به‌راشكاوی ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ چیتر عێراق به‌رگه‌ی سه‌ركرده‌ی لاوازی هاوشێوه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوووی عێراق ناگرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوری مالیكی به‌ سرینه‌وه‌ی كورد و سونه‌ له‌ حكومه‌تی به‌غدا عێراقی گه‌یانده‌ ئه‌م رۆژه‌ی كه‌ ده‌یبینین له‌مباره‌وه‌ گووتوویه‌تی ( من پێموایه‌ ئه‌مه‌ دواچانسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌ یه‌كگرتوویی بمێنیته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌ك زۆر ئاشكرایه‌ به‌وه‌ی كورد نایه‌وێت بۆ ماوه‌ی 10ساڵی دیكه‌ وتوێژ بكات له‌به‌رخاتری ئه‌وه‌ی عێراق به‌ یه‌كپارچه‌یی بمێنیته‌وه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به‌مانای وشه‌ له‌م راستیه‌ تێبگه‌ن)
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌ شه‌ری داعش ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ ، هه‌ڵمه‌تی هاوپه‌یمانانی رۆژئاوا دژی داعش، بریتیه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی ئاسمانی و ‌ یارمه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و پێشمه‌رگه‌ی كورد له‌م شه‌ره‌دا، هه‌ر به‌م رێگه‌یه‌ش ده‌توانرێت تیرۆریستانی داعش تێكبشكێنرێت، ته‌نها رێگه‌ش بۆ ئاینده‌ی عێراق به‌ یه‌كپارچه‌یی تیكشكانی تیرۆریستانی داعشه‌، ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن شیعه‌ وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی زۆرینه‌ ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌دا، ئۆبالی شكشت و پارچه‌ پارچه‌بوونی عێراق به‌ شیوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی د.حه‌یده‌ر عیبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه‌ی عێراق كه‌ ماوه‌ی مانگێكه‌ حكومه‌تی پێكهیناوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت سوود له‌ ئه‌زموونی ئه‌و رابردووه‌ تاڵه‌ وه‌ربگرێت و تووشی هه‌مان شكسست نه‌بێته‌وه‌، به‌راستیش ئه‌مه‌ ترسناكه‌.
Top