فلیپ هۆلاند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا: كورد 10 ساڵی دیكه چاوه‌رێ به‌غدا ناكات و ئۆباڵی شكست له ئه‌ستۆی شیعه‌كانه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به شه‌ری داعش ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه ، هه‌ڵمه‌تی هاوپه‌یمانانی رۆژئاوا دژی داعش، بریتیه له هه‌ڵمه‌تی ئاسمانی و یارمه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و پێشمه‌رگه‌ی كورد له‌م شه‌ره‌دا، هه‌ر به‌م رێگه‌یه‌ش ده‌توانرێت تیرۆریستانی داعش تێكبشكێنرێت، ته‌نها رێگه‌ش بۆ ئایندهی عێراق به یه‌كپارچه‌یی تیكشكانی تیرۆریستانی داعشه، ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن شیعه وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی زۆرینه ده‌گه‌نه رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌دا، ئۆبالی شكشت و پارچه پارچه‌بوونی عێراق به شیوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی د.حه‌یده‌ر عیبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه‌ی عێراق كه ماوه‌ی مانگێكه حكومه‌تی پێكهیناوه، بۆیه ده‌بێت سوود له ئه‌زموونی ئه‌و رابردووه تاڵه وه‌ربگرێت و تووشی هه‌مان شكسست نه‌بێته‌وه، به‌راستیش ئه‌مه ترسناكه.
