فه‌رید زه‌كه‌ریا بۆ كه‌ناڵی CNN: سوپای عێراق بوونی نه‌ماوه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ملیشیای شیعه‌كانه سونه شه‌ری داعش به‌شه‌ری سونه ده‌زانێت
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌دا هاتووه ، حكومه‌تی به‌غدا خۆی وا پیشانده‌دا كه دژی داعشه، به‌ڵام ئه‌م حكومه‌ته هینده‌ی وه‌ك حكومه‌تێكی شیعه ده‌رده‌كه‌وێت و ره‌فتار ده‌كات، هێنده وه‌ك حكومه‌تی هه‌موو عێراقیه‌كان نه‌یتوانیووه خۆی به‌رجه‌سته بكات، هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه كه داعش ناتوانێت به‌غدا داگیر بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش 10-15 هه‌زار كه‌سه ، به‌ڵام میلیشیاكانی شیعه سه‌دان هه‌زار كه‌سن و هه‌روه‌ها چه‌كی ده‌ستی ملیشیاكانی شیعه له چه‌كه‌كانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش باشترن.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو پاره‌یه‌شی بۆ بونیادنانه‌وه‌ی سوپای عێراق ته‌رخانكراوه، فه‌رید زه‌كه‌ریا ده‌ڵێت به ملیاره‌ها دۆلار له بونیادنه‌وه‌ی سوپای عێراق خه‌رجكراوه ، ئه‌م خه‌رجكردنه به‌و ئامانجه بووه كه سوپایه‌ك بونیاد بنرێته‌وه سوپای هه‌موو عێراق بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراقدا بوونی هه‌یه بریتیه له ملیشایه‌كی شیعه و ملیشیایه‌كی شیعه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، پێشمه‌رگه‌ش ته‌نها له‌و ناوچانه شه‌ر ده‌كات كه به‌ناوچه‌ی خۆی ده‌زانێت له‌وه بترازێت وه‌ك هێزێكی ده‌ره‌كی سه‌یر ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌م ستراتیژه بگۆرێت، واته گۆرینی تیروانینی مه‌زهه‌بی بۆ سوپا بۆ تیروانینی نیشتمانی ، به‌ڵام له‌باری واقیعدا بوونی سوپایه‌كی نیشتمانی له عێراقدا بوونی نیه.
